نرخى زێڕ لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان

2020-08-12

77107 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢٠، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا هەزار و ٩٠٠ دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٦٢ دۆلارە.

هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٦٢ هەزار و ٢٠ دۆلار.

هاوکات، بەپێی نرخی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەمشێوەیە دەبێت:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٨٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٤٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٨٨ ھەزار دینارە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری کردووەتە سەر نرخی دراو و کانزاکان و نەوت و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە دوای ساڵی ٢٠١١شەوە، ئەمە یەکەمجارە نرخی زێڕ بەم شێوەیەی ئێستا بەرزببێتەوە.