چۆنێتی ئامادەکردنی کرێم شانتی لە ماڵەوە

2020-08-12

10144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کرێم شانتی بۆ زۆربەی ئیشە هەویرییەکان بەکاردێت، دەکرێتە زەرف یان قاڵبی تایبەت بە خۆیەوە و کێک و شیرینییەکانی پێدەڕازێنرێتەوە، بە ئامادەکراوی لە بازاڕ هەیە دەشتوانرێت بەم رێگەیانە لە ماڵەوە ئامادەی بکەیت.

کەرەستەکانی:

دوو سپێنەی هێلکە

قاڵبێک کەرەی بێ خوێ

دوو کەوچکی بچوک ڤانێلا

نیوەی توێکڵی لیمۆیەک

کوپێک شەکری وردە یان تۆز

ئامادەکردنەکەی:

سپێنەی هێلکەکان لەگەڵ توێکڵی لیمۆ و ڤانێلاکە لە خەڵاتەی کارەبایی تێکەڵ دەکەیت تا دەبێتە  شێوەی کرێم.

وردە وردە شەکرەکەی بۆ زیاد دەکرێت و بەردەوام تێکدەدرێت.

کەرەکەی تێدەکرێت و دووبارە دەدرێتەوە لە خەڵاتە تا بەجوانی کەرەستەکان یەکدەگرن و دەبنە کرێمێک.

دەکرێتە ناو ساردکەرەوە و لە هەر کاتێکدا بێت ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی لە شیرینی و کێکەکاندا.

طريقة عمل الكريمة بوصفات مختلفة | احكي

ئ.ل