بۆچی پشیلە رقی لە ئاوە؟

2020-08-11

10148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر رۆژێک لەڕۆژان هەوڵتدابێت پشیلەیەک بشۆیت یان بۆ خۆشی کەمێک ئاوی پێدابکەیت بێگومان کاردانەوەی پشیلەکەت بینیووە کە خێرا نیشانتدەدات کە چەند بە ئاوەکە بێزاردەبێت.

مالپەڕی ساینس فۆکەس لە بابەتێکدا باسی ئەم رقەی پشیلە لە ئاو دەکات و دەڵێت، پشیلەکان بە بەردەوامی لەڕێی لێسانەوەی خۆیانەوە خۆیان پاکدەنەوە، ئەمە رێگریدەکات لەوەی چەوریی لەشیان لەسەر تووکەکەیان کۆببێتەوە.

بەهۆی ئەمەوە تووکی پشیلە زیاتر دەردەکەوێت و زیاتر ئاوی پیا دەچێتە ناوەوە، بۆیە کە ئاوی بەربکەوێت زۆرتر سەرمای دەبێت و و هەست بە قورسییەک دەکات لە تووکەکەیدا.

شایەنی باسە هەموو پشیلەکان رقیان لە ئاو نییە، پشیلەی وانی تورکی و بەنگلادیشی دوو جۆرن کە حەزیان بە مەلەکردن هەیە.

ب.ع