سوودەکانی پەتاتە بۆ تەندروستیی جەستە

2020-08-11

5608 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەتاتە یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکان کە خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا ئارەزووی خواردنی دەکەن و بە ڕێگەی جیاواز ئامادەی دەکەن، چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە جەستە لە نەخۆسییەکان دەپارێزیت.

ماڵپەڕی "Eat This" لە بابەتێکدا کۆمەڵێک سوودی گرنگی پەتاتەی بۆ تەندرستیی جەستە خستووەتە روو کە بریتین لە:

- بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و ماددەی دژە ئۆکسان کاردەکات بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش و پاراستنی لە نەخۆشییە درمەکان.

- رۆڵی سەرەکی هەیە لە باشکردنی تەندروستیی دڵ و سوڕی خوێن و چارەسەری کەمخوێنی دەکات.

- بەهۆی بوونی چەندین رەگەزی خۆراکی گرنگ هێز و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

- ئاستی شەکر لە خوێندا هاوسەنگ دەکات و بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە بە سوودە.

- پەتاتە برێکی زۆر ماددەی بیتا کارۆتینی تێدایە کاردەکات بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەکان و ئاستی بینین.

- ڕێگری لە گەشەی خانەی شێرپەنجەیی دەکات.

- پارێزگاریی لە کۆئەندامی هەرس دەکات و گرفتەکانی گەدە چارەسەر دەکات.

ب.ع