شەش کار دەتوانیت بۆ بەهێزکردنی چاوەکانت ئەنجامیان بدەیت

2020-08-11

15029 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە داخەوە کە لە ئێستادا ئەستەمە مرۆڤ بتوانێت %١٠٠ چاوی لە دابەزین بپارێزێت، بەڵام دەتوانیت هەندێک کار بکەیت بۆ پاراستنی چاوت یاخود تەنانەت بەهێزکردنیشی.

ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە بابەتێکدا چەند ئامۆژگارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت چاویان بەهێز بکەن، لەوانە:

١. بە جوڵاندنی چاوەکانت بۆ لای چەپ و ڕاست و سەرەوە و خوارەوە ڕاهێنان بە ماسولکەکانی بکە.

٢. چاوەکانت داخە و بە پەنجە و بە هێواشی مەساجی پێڵووەکانی بکە، بێ ئەوەی پەستانی بخەیتە سەر بۆ ماوەی پێنج خولەک بەردەوام بە.

٣. شەربەتی گێزەر زۆر بخۆرەوە، چونکە ڤیتامین A زۆر تێدایە.

٤. گۆشتی سوور کەمتر بخۆ و ماسی زیاد بکە لە ژەمەکانتدا.

٥. ٢٠ بۆ ٣٠ جار بە خێرایی چاوت بتروکێنە، ئەم کارە بۆ ماوەی ٣ بۆ ٥ ڕۆژ دووبارە بکەرەوە.

٦. دەستەکانت لەیەک بخشێنە تا گەرم دەبن، دواتر بۆ چەند خولەکێک بیانخەرە سەر چاوت، ڕۆژی سێ جار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە.