لەبەر ئەم هۆکارانە دەرمانی ئازارشکێن بەکارمەهێنە

2020-08-10

15088 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرینەی مرۆڤەکان پەنا دەبەنە بەر خواردنی دەرمانی ئازارشکێنەکان، وەك چارەسەرێك بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جەستەیان، بەڵام نازانن کە تاچەند زیان و مەترسیی بۆ تەندروستییان دەبێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" ئاماژەی بەوەکردوە، وێڕای ئەوەی کە پزیشکان بەردەوام هۆشداریدەدەن لەبارەی زیادەڕۆییکردن لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان، بەڵام ئەمە بووە بە دیاردەیەك کە جیهانی گرتووەتەوە و کەسانێکی زۆر ئالودەی دەرمانی ئازارشکێن بوون.

ئازارشکێنەکان مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی لەناکاوی دڵ، تێكچوونی جگەر، لەبارچوونی منداڵ، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، برینی گەدە و چەندین مەترسیی دیکە زیاتر دەکەن، بۆیە گرنگە واز لە خواردنیان بهێندرێت و لەجیاتی ئەوانە پەنا بۆ رێگەی سروشتی ببرێت.

ژ.ن