جێنیفەر لۆپێز بە دەرکەوتنی بەبێ ماکیاژ هەوادارانی سەرسام دەکات

2020-08-10

12577 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەستێرەی جیهانی جێنیفەر لۆپێز لە نوێترین وێنەیدا بەبێ ماکیاژ دەرکەوتووە، ئەمەش وایکردوە هەوادارانی سەرسامی جوانی پێست و روخساری ببن بەسروشتی.

لەم وێنەیەدا کە ئەم خانمە هونەرمەندە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردوەتەوە، دەرکەوتووە کە رۆبێکی ماڵەوەت لەبەردایە و قژی بە سروشتی وەستاوە.

ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە هیچ ماکیاژ و جوانکارییەکی نەکردووە، بەمەش بووەتە جێگەی سەرسامی هەوادار و فۆڵۆوەرسەکانی کاتێك بینیویانە کە وێڕای ئەوەی لە تەمەنی ٥١ ساڵیدایە بەڵام توانیویەتی پارێزگاری لە جوانی و سەرنجڕاکێشی بکات.

نهێنی ئەم خانمە هونەرمەندەش ئەوەیە کە بەردەوام وەرزش دەکات و سیستمێکی خواردنی توند بەکاردەهێنێت و لەگەڵیدا راهێنانی میدیتەیشن دەکات، هەروەها دوورە لە جگەرەکێشان و خووە خراپەکانی دیکە، و پێستی بە پێكهاتەیەك پاکدەکاتەوە کە گوڵی لاڤێندەری تێدایە.