ئامادەکردنی لوقمی شروبی

2020-08-07

7887 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لوقمی شروبی یەکێکە لەو شیرینیانەی خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن بەتایبەت منداڵ، لە سوکە ژەمی کاتی عەسران زیاتر دەیخۆن.

دەتوانرێت لە ماڵەوە و بەبێ ئەوەی لە دوکانەکان بیکڕن بەمجۆرە ئامادەی بکەیت:

کەرەستەکانی:

پەرداخ و نیوێک ئاو

پەرداخ و نیوێک شەکر

دڵۆپێک گوڵاو

کەوچکێکی گەورە ئاوی لیمۆ

شەش کەوچک نیشاستە

دوو کەوچک جەلی

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا جەلییەکە لەناو نیو پەرداخ ئاوی گەرم دەتوێنینەوە، دواتر شەکر و ئاو و گوڵاو و ئاوی لیمۆکە لە دەفرێکدا تێکەڵ دەکەین.

وردە وردە نیشاستەکەی تێدەکەین و تێکی دەدەین، پاشان جەلییە تواوەکەی تێدەکەین و دەیخەینە سەر ئاگرێکی مامناوەند.

دوای ئەوەی کە خەست بووەوە دەخرێتە قاڵبێکەوە یان دەفرێکی لاکێشەی کەمێک قوڵەوە، کە ساردبووەوە بەشێوەی چوار گۆشە کەرت دەکرێت و لە ئاردی نیشاستەکەی هەڵدەکێشرێت و ئامادەی خواردن دەبێت.

سر نجاح حلوى الحلقوم | أطيب طبخة

ئ.ل