هەڵەیەك لەکاتی ماکیاژکردندا دەبێتە هۆی وەرینی برۆکان

2020-08-07

14799 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرێك لە خانمان رۆژانە ماکیاژ دەکەن و کەرەستەکانی جوانکاری بەکاردەهێنن، بەڵام ئەگەر ئەم کەرەستانە بە وریاییەوە بەکارنەهێندرێت ئەوا کاریگەری نەرێنی و خراپی لەسەر بەشە جیاوازەکانی روخسار دەبێت.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "لها" ئاماژەی بەوەکردوە، زۆر کەس کاتێك کرێمی تایبەت بە روخسار بەکاردەهێنن ئەو کرێمە لە برۆکانیشیان دەدەن، بەڵام ئەمە هەڵەیە و ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەناوچووی خانەکانی ئەو ناوچەیە و وەرینی تاڵەکانی برۆ و نەمانی بریقەدارییان.

بۆیە رێنمایی دەدرێت بەوەی کەرەستە و کرێم و زەیتی تایبەت بەم ناوچەیە بەکاربهێندرێت بۆئەوەی خواردن بدرێت بە تاڵەکانی و رێگە لە وەرینیان بگیرێت و بریقەدار بکرێن.

بۆ پڕبوونی برۆکانیش دەتوانن زەیتی زەیتوون بەکاربهێنن چونکە بڕێکی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆکسید و ئۆمیگا-3 تێدایە، بۆیە بڕێك لەم زەیتە کەمێك گەرم بکە دواتر بیدە لە برۆکانت و مەساجی پێبکە بۆماوەی پێنج خولەك.