بەهۆی کرێمی پێستەوە ژنێك گیانی لەدەستدا

2020-08-07

11276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژنێکی بەریتانی تووشبوو بە خڵەفان دوای ئەوەی کە کرێمێکی بۆ پێستی بەکارهێنا کە ئەگەری گڕگرتنی هەبوو گیانی لەدەستدا.

ئیڤۆن وێبی کوڕی ئەو ژنە وتوویەتی کە دایکی ئەو کرێمەی بۆ چارەسەری ئەکزیما و سەدەفییە بەکارهێناوە، لەو کاتەی کە ویستوویەتی تەباغی غازەکە دابگیرسێنێت لە ماڵەکەی خۆی لە لەندەن جەستەی گڕی گرتووە، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "میرەر"ی بەریتانی.

وێب لەو کاتەی کە جەستەی گڕی گرتووە رایکردووەتە دەرەوە و دراوسێکانی ئاگرەکەی جەستەیان کوژاندووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەهۆی سوتاوییەکەوە گیانی لەدەستداوە.

دوای مردنی ئەم ژنەش، کوڕەکەی کەمپینێكی راگەیاندووە بۆ ئاگاداربوونەوەی خەڵك سەبارەت بە ئاگاداربوون لە بەکارهێنانی کرێمەکانی پێست، بەتایبەت ئەوانەی بەۆ خوران و ئەکزیما و سەدەفییە بەکاردەهێندرێن.

هەروەها ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە کرێمانە بەکاردەهێنن گرنگە دووربکەونەوە لە داگیرساندنی غاز و مۆم و جگەرە و هەر ئاگرێکی دیکە.

وفاة ثمانينية بسبب كريم للبشرة قابل للاشتعال

ژ.ن