بەم رێگەیانە خۆت لە ئازاری سووڕی مانگانە رزگار بکە

2020-08-07

9071 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرێك لە خانمان لەماوەی سووڕی مانگانەدا تووشی ئازار و ناڕەحەتیی دەبن، ئەمەش وادەکات ئەو چەند رۆژە بە قورسی بەسەر ببەن و باری تەندروستییان تێكبچێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە چوار رێنمایی گرنگ کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ رزگاربوون لە ئازاری سك و ناڕەحەتی زۆر لەماوەی سووڕی مانگانەدا، بەم جۆرە:

١. شتێکی گەرم بخەرە سەر سکت یاخود لە شوێنێکی گەرم بمێنەرەوە و بەباشی خۆت دابپۆشە.

٢. بە زەیتی بۆنخۆش وەك زەیتی بادەم یان زەیتوون ورگ و پشت و لا تەنیشتەکانی سکت مەساج بکە بۆماوەی ٢٠ خولەك.

٣. دەتوانیت ئازارشكێن بەکاربهێنیت بەڵام بەبێ ئەوەی زیادەڕۆییان تێدا بکەیت.

٤. دووربکەوەرەوە لە خواردنە چەور و سوێر و کحولییەکان.