چۆن دڵی ئەو کەسە بەدەستدەهێنیت کە خۆشتدەوێت؟

2020-08-07

112660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەنگە بەدەستهێنانی دڵی کەسێک کە بووەتە جێگەی سەرنجت کارێکی ئاسان نەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەویش هەمان هەستی تۆی نەبێت، بەڵام ئەنجامدانی چەند ڕێگەیەک هۆکارن بۆئەوەی کەسەکە هەست بە بوونت بکات و دڵی بەدەستبهێنیت.

ماڵپەڕی "lifehack" لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شەش ڕێگە کردووە بۆ بەدەستهێنانی دڵی ئەو کەسەی کە بووەتە جێگەی سەرنجت و دەتەوێت ببێتە خۆشەویستت، ڕێگەکانیش ئەمانەن:

١. لەکاتی قسەکردندا سەیری ناوچەوانی بکە، تا وا هەستبکات گوێگرێکی باشیت، تەنانەت ئەگەر قسەکانیشی بۆت گرنگ نەبێت.

٢. وتنی هەندێک زانیاری دەربارەی خۆت یان بەجۆرێک زانیارییەکانی سەبارەت بە خۆت پێبڵێ وەکو ئەوەی حەز بە ناسینی زیاترت بکات یان درک بە هەستەکەت بکات کە بۆ ئەو هەتە.

٣. تۆ هیچی بۆ مەکە، ڕێگە بدە ئەو شتێکت بۆ بکات، وەکو پێدانی دیاریی یان پیرۆزباییکردن، چ بۆ یادی لەدایکبونتبێت یان بۆ سەرکەوتنبێت لە کارێکدا.

٤. وابکە زمانی گفتوگۆتان جیاوازبێت و تەنها تایبەتبێت بە هەردووکتان وەکو چەند ئاماژە و وشەیەک کە بەس خۆتان لێیتێبگەن و بزانن مەبەستتان لە چییە.

٥. هەندێک کات لێی نزیکبە و هەندێک کاتیش لێی دووربکەوەرەوە و بۆشایی لە نێوانتاندا بهێڵە تا بیرتبکات.

٦. لە کاتە سەختەکاندا لەگەڵیبە و بۆ هەندێک بارودۆخی ئەرێنی بیربکەرەوە و ڕەفتاربکە.