نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە چین؟

2020-08-07

20747 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانا و پسپۆڕی بواری نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان، ئارکای فێرتکین نیشانە سەرەتاییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ئاشکراکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی "سپۆتنیك" ئەم پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو برینانەی کە چاك نابنەوە بەئاسانی، لەگەڵ ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە جوڵەی هەناودا رودەدەن، میزکردنی خۆنەویستانە لەو نیشانانەن کە پێویستییان بەوەیە سەردانی پزیشكی بۆ بکرێت.

هەروەها ئەم پسپۆڕە رێنمایی دەدات بەوەی سەرنجی دەرکەوتنی ئەو خاڵ و نیشانانە بدرێت کە لەسەر پێست دەردەکەون لەگەڵ ئاوسانی بەشە جیاوازەکانی جەستە.

نیشانەکانی دیکەش بریتین لە بەدهەرست، کۆکەی بەردەوام، تێكچوونی دەنگ و قورسبوونی قوتدانی وخواردن.

بەگوێرەی وتەی پسپۆڕەکە، ئەمانە بە نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجە دادەندرێن و باشتروایە سەردانی پزیشك بکەن چونکە ئەگەر بەزوویی شێرپەنجەکە دیاریبکرێت ئەوا ئەگەری چاكبوونەوەی کەسەکە زیاتر دەبێت، هەروەها رێنمایی دەدات بەوەی نەترسن لە سەردانیکردنی پزیشك و دواینەخەن ئەگەر ئەم نیشانانەتان بەدیکرد.

ژ.ن