ئایا درامای سیمبسۆن پێشبینی تەقینەوەکەی لوبنانی کردووە؟

2020-08-07

28014 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆیەك لە درامای "خێزانی سیمبسۆن"ی بەناوبانگ بەڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دیمەنی تەقینەوەکەی بەیروت نیشاندراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "الوطن"، لە ڤیدیۆکەی سیمبسۆندا دەرکەوتووە کە کەسێك دەچێتە ناو دوکانێکی فرۆشتنی تەقەمەنییەوە و بەهەڵە وادەکات ئاگر بگاتە بۆمبەکانی دیکە و بتەقنەوە.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت تەقینەوەکەی ناو دراماکەی سیمبسۆن زۆر لەو تەقینەوەیە دەچێت کە لە بەیروت روویداوە.

بەشێكی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش تووشی سەرسوڕمان بوون لەوەی کە درامای سیمبسۆن بۆ جارێکی دیکە پێشبینی رووداوەکانی کردووە لەرووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە.