پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-08-07

71548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.


ئەمڕۆ هەواڵێکت پێدەگات و کەمێک نامۆیە بەلاتەوە بەڵام پێش ئەوەی بڕیار بدەی جوان لە ڕاستی هەواڵەکە بکۆڵەرەوە.

پێت وانەبێت بەردەوام تۆ ڕاستیت و هەمووان هەڵەن، ئەمە ئەنجامی باش نابێت و زۆر کەس لەدەست دەدەیت.

هاوڕێکەت دەبینیت  و کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن باسی ئەو شتانەی بۆ بکە کە ماوەیەکی زۆرە لە دڵتدا ماوە با هەست بە ئارامی بکەیت.

تەندروستی خۆت لە پێش هەموو شتێکەوەیە هێندە خۆت بۆ کەسانی دیکە ماندوو مەکە کە پێشی نازانن.

بڕیارێکی سەیر دەدەیت و هەمووان پێیان سەیر دەبێت بەڵام خۆت باشتر بۆ ژیانی خۆت دەزانیت.

هاوسەرەکەت بەردەوام هەوڵ دەدات دڵت خۆش بکات نرخی ماندووبوونەکانی بزانە و زیاتر خۆشەویستی بۆ دەرببڕە.

ئەگەر دەتەوێت پلانەکانت جێبەجێ ببێت بۆ هیچ کەسێکی باس مەکە تەنیا با سەرکەوتنەکانت ببینین چونکە دڵنیابە ئەوان سەرکەوتنی تۆیان ناوێت.

کەسێک دەناسیت و هەموو ڕووداوەکانی ڕابردووت لە بیر دەباتەوە و خۆشی دەگەڕێنێتەوە بۆ ژیانت.

ماوەیەکی زۆرە بە بارودۆخێکی دەروونی خراپدا تێدەپەڕیت هەوڵبدە ئەو کارانە بکە کە دڵخۆشت دەکەن وەک بازاڕکردن.

هەموو کەسێک هەمان دڵی تۆی نییە و ئەگەری هەیە ئازارێکی زۆرت بدەن بۆیە بە وریاییەوە مامەڵە بکە.

ڕابردوو لە بیر بکە و بیر لە داهاتووت بکەرەوە  و بە سەرکەوتنەکانت نیشانی بدە تۆ کەسێکی بەهێزیت.

ئەمڕۆ زۆر ماندوویت و چەندین کاری زۆرت هەیە، هەوڵ بدە گرنگترینەکان ئەنجام بدەیت و ئەمجارە کارەکانت دوانەخەیت.