چەند نیشانەیەک پێتدەڵێن کە تەندروستیی دڵت تێکچووە

2020-08-07

16159 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمەڵێك نیشانە دەریدەخەن کە دڵت تووشی هەندێك گرفتی تەندروستی بووە و بەباشی ئەرکەکانی جێبەجێناکات، لەم حاڵەتەشدا باشتروایە پشتگوێ نەخرێت و بە زووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە شەش لە گرنگترین ئەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن تەندروستی دڵت باش نییە، بەم جۆرە:

- هەناسەتوندی و هەستکردن بە لاوازبوونی توانای هەناسەدان.

- گەورەبوونی قەبارەی قاچەکان و ئاوسانیان، بەهۆی ئەوەی جەستە ناتوانێت خۆی ڕزگار بکات لە ماددە شلەکان، بەمەش لە قاچەکاندا کۆدەبنەوە.

- تووشبوون بە کۆکە لەو کاتەی پاڵدەکەویت و لە شەواندا، دەکرێت ئاماژە بێت بۆ بوونی کێشە لە سییەکاندا بەهۆی ئەوەی کێشە لە دڵدا دروستبووە.

- هەستکردن بە ماندوێتی، دەکرێت بەهۆی ئەوە بێت کە خوێن بەپێی پێویست ناڕوات بۆ ئەندامەکانی جەستە کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ بوونی کێشەیەك لە تەندروستیی دڵدا.

- نەمانی ئارەزووی خواردن، دەکرێت بەهۆی بوونی کێشەیەك بێت لە تەندروستی دڵدا، چونکە وادەکات خوێن بەپێی پێویست نەگاتە کۆئەندامی هەرس و ئارەزووی خواردن کەمببێتەوە و هەست بە دڵتێکهەڵاتن بکرێت.

- زیادبوونی لێدانی دڵ و توندبوونی ترپەکانی بەجۆرێك هەستیان پێبکرێت، ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی دڵ بەرگەی فشاری زۆر ناگرێت و توانای پاڵنانی خوێنی نییە، بۆیە باشتروایە پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشك بکرێت.

جگە لەمانە ئازاری باڵی چەپیش دەکرێت نیشانەی جەڵتەی دڵ بێت.

ب.ع