چۆن چارەسەریی کونیلە گەورەکانی روخسارت دەکەیت؟

2020-08-06

30969 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دەرکەوتنی کونیلە گەورەکان لە رووخساردا وادەکەن شێوە و جوانی پێست تێكبچێت، بۆیە دەبێت بزانرێت هۆکارەکانی چین و چۆن دەتوانین چارەسەریان بۆ بکەین.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "Boldsky"ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کونیلەی گەورە لەسەر پێستی چەور و تێکەڵ دەردەکەوێت، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پێست چەورییەکی زۆر دەردەخات کە ئەمەش وادەکات کونیلەکانی پێست لەناوەوە دابخرێن، بۆیە لە بەشی سەرەوەیان دەکرێنەوە و فراوان دەبن.

لەو فاکتەرانەی کە وادەکەن راددەی دەردانی چەورییەکانی پێست زیاتر ببن و کونیلەکان بکرێنەوە بریتین لە، جگەرەکێشان، خواردنەوە کحولییەکان، تیشکی خۆر و دڵەڕاوکێی دەروونی.

بۆ چارەسەری کونیلە گەورەکانی پێست دەبێت پێستت بەباشی پاك بکەیتەوە بۆئەوەی لە چەوری و پاشماوەی ماکیاژ پاکی بکەیتەوە بە بەکارهێنانی کەرەستەی تایبەت بە پێستی رووخسارت.

هەروەها گرنگە ماسکی "قوڕی پزیشکی" بەکاربهێنیت بۆئەوەی پێستی روخسارت پاك ببێتەوە، لەگەڵ ساونا چونکە ئەوە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کونیلەکانی پێست و پاککردنەوەیان لە چەورییەکان.

ب.ع