پێکهاتەیەکی سروشتی بۆ نەهێشتنی چرچیی پێست

2020-08-06

21582 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لای زۆرینەی خانمان، چرچیی پێست یەکێکە لە بێزارکەرترین ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. سیریش چەندین ماددەی گرنگی تێدایە کە پارێزگاری لە جوانی پێست دەکات، ڕێگری لە دەرکەوتنی چرچی و نیشانەکانی پیریی دەکات.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، تەندروستترین گیراوەی سروشتی کە ڕێگەی لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی و چیرچی دەکات هەنگوینی سروشتیی و قوڕی سەوز یان گڵی سەوز و سیرە.

شێوازی ئامادەکردنەکەی:

دەنکێک سیری هاڕڕدراو یان وردکراو لەگەڵ کەوچکێکی چێشت هەنگوین و قوڕی سەوز بە جوانی تێکەڵبکرێن تا دەبێتە شێوەی کرێمێک، دەدرێت لەو شوێنانەی روخسار کە چرچی و پەڵە و ئاوساوی هەیە.

بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک بە ڕوخسارەوە بە جێدەهێڵرێت، دواتر بە ئاوی ئاسایی دەشۆرێت، پێویستە هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بە خۆراکی تەندروست و خواردنەوەی ئاو بدرێت، پێویستە کاتەکانی خەو ڕێکبکرێتەوە و شەوان لە حەوت کاتژمێر کەمتر نەبێت.

ب.ع