چی ڕوودەدات ئەگەر پارچەیەک لیمۆ لە نزیک جێگەی نوستنەکەت دابنێیت؟

2020-08-05

34618 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەمووان سوودە گرنگەکانی لیمۆ دەزانن بۆ جەستە بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، بە چەندین ڕێگە بەکاردێت بۆ نمونە دەکرێتە چاوە یان بۆ خۆراک بەکاردێت یان دەخرێتە ئاوی گەرم بۆ هەڵامەت و سەرما، بەڵام ئەی چی دەبێت ئەگەر قاشێک لیمۆ لە نزیک جێگەی نوستنەکەت دابنێیت؟

ماڵپەڕی میسراوی لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە بەسەر جەستە و دەوروبەردا دێت کاتێک قاشێک لیمۆ لە نزیک جێگەی نوستنەکەت دادەنێیت:

-هەست بە حەوانەوە و ئارامی دەکەیت

-تەرکیز باشتر دەکات و چالاکی مێشک زیاتر دەبێت

- میزاج باش دەکات و خەمۆکی کەمدەکاتەوە

- بۆنی هەوای ژوورەکە خۆشتر دەبێت بەهۆی لەناوبردنی میکرۆب و ڤایرۆس

- مێرووەکان چیتر بێزارت ناکەن، چونکە دووریان دەخاتەوە.

هل جرّبت وضع نصف حبة ليمون بجوارك عند النوم ؟ - رو...

ئ.ل