ئەو خۆراکانەی نابێت لە کاتی سوڕی مانگانە بخورێن

2020-08-05

9335 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خۆراکەکان لە کاتی سوڕی مانگانەدا هۆکارە بۆ درێژبوونی ئەو سوڕە و دروستبوونی ئازار لە گەدەدا.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵیک خۆراک کردووە کە نابێت لە ماوەی سوڕی مانگانەدا بخورێت، چونکە گرفتی تەندروستیی دروست دەکەن، ئەوانیش:

١. بەهارات، هۆکارە بۆ دروستبوونی غازات و ئازاری گەدە .

٢. خواردنەوە کافایینەکان، خوێن ڕوون دەکاتەوە و ماوەی سوڕەکە درێژتر دەکاتەوە و ئاستی دابەزینی خوێن خاودەکاتەوە.

٣. شیرینی، هۆکارە بۆ گرژبوونی ماسولکەکانی دەوری گەدە و ئاوسانی سک.

٤. بەرهەمە سپیاییەکان، ئازاری سک و گەدە زیاد دەکات کە هۆکارە بۆ درەنگ هەرسبوونی خۆراک و دروستبوونی غازات.

٥. خواردنەوە گازییەکان و ساردەمەنی، هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی دابەزینی خوێن و زیادبوونی ئازاری سک لە دەوری منداڵدان.

أهم الأسئلة الشائعة حول الدورة الشهرية - ويب طب

ئ.ل