ژنێکی بەتەمەن بە هۆکارێکی سەیر لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا

2020-08-05

6801 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆلیسی ئەڵمانیا ڕۆژی سێ شەممەی رابردوو ژنێکی ئەرمەنیای تەمەن ٧٤ ساڵیان لە فڕۆکەخانەی میونخ دەستگیرکرد، بەهۆی ئەوەی لە جانتاکەیدا ئێسکی مرۆڤ دۆزراوەتەوە.

روسیا تودەی نوسیوویەتی، ئێسکی پیاوێک لە سندوقێکی تەختەدا دانراوە، کە کرابووە جانتای ژنەکەوە، دوای دەستگیرکردنی پزیشکی دادوەری و داواکاری گشتیی پشکنینیان کردووە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

ئەو ژنە لەگەڵ کچە تەمەن ٥٢ ساڵەکەی ویستوویانە لە رێگەی فڕۆکەخانەی میونخەوە ئێسکی مێردەکەی لە یۆنانەوە بۆ ئەرمینیا بگوازنەوە، لە وڵاتەکەی خۆیان بینێژن.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکان ئەو پیاوە لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆچی دوایی کردووە و لە شوێنێکی نزیک سیسالۆنیکی نێژراوە.

پۆلیس بۆیان دەرکەوتووە گواستنەوەی پاشماوەی ئێسکی پیاوەکە نایاسایی نییە، داواکاری گشتیی رێگەی بە دوو ژنەکە داوە کە ئێسکی پیاوەکە بگوازنەوە.

ئ.ل