شێوازی ئامادەکردنی دۆندرمە لە ماڵەوە

2020-08-05

8491 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 لە وەرزی هاویندا خواست لەسەر خواردنە ساردەمەنییەکان زیاتر دەبێت، دەکرێت بەشێک لەو خواردەمەنییە ساردانە لە ماڵەوەش ئامادەبکرێت، یەکێک لەوانە دۆندرمەیە.

لێرەدا چۆنییەتی ئامادەکردنی دۆندرمە دەخەینە ڕوو:

پێداویستیەکان:

كوپێك ئاوی لیمۆ

كوپێك شیری گیراوە و كوپێك كرێم

یەك كەوچكی گەورە شەكر

كەوچكێكی چا ڤانێلا

یەک کەوچکی چێشت سەعلەبیە "ماددەیەکە بۆ دروستکردنی دۆندرمە بەکاردێت"

کەوچکێکی چێشت نیشاستە

ئامادەکردنەکەی:

لەڕێگەیی خەڵاتەوە (ئاوی لیمۆ و شیرە گیراوەکە و کرێمەکە و شەکرەکە) تێکەڵدەکرێت.

نیشاستەکە لەگەڵ بڕێکی کەم لە ئاو لە دەفرێکدا دەتوێنینەوە.

 سه‌عله‌بیه‌كه‌ لە نیو کوپ ئاوی‌ ساردا ده‌توێنرێته‌وه‌و تێكده‌درێت.

دواتر نیشاستە گیراوەکە و سەعلەبیەکە لەگەڵ گیراوەی ناو خەڵاتەکە تێکەڵدەکرێت و دەخرێتە سەر ئاگر.

پاش کوڵانی لەسەر ئاگر دادەگیرێت و ڤانێلاکەی تێدەکرێت.

دوای ساردبوونەوەی دەخرێتە قاپەوە و لە بەفرگردا دادەنرێت بۆ ماوەی شەش کاتژمێر.

معروف ترین و خاص ترین بستنی های جهان

ئ.ل