پێشبینیی ئەمڕۆی بورجەکان

2020-08-04

68384 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.

هەنگاوێکی گرنگ دەنێیت و رزگارت دەبێت لەو خەمانەی کە تووشت بوون، رۆژێکی پڕ لە جۆش و خرۆشە و چەند گفتوگۆیەكی گرنگ دەکەیت و ئەنجامی گرنگی دەبێت.

دۆخی ئەمڕۆت هاوکارت دەبێت لەوەی پەیوەندیی سۆزداریت باشبکەیت و پڕۆژەکانت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت رێكبخەیت، هەندێك وەڵام و ئاماژەی گرنگت پێدەگات کە وادەکات هەست بە ئارامی بکەیت.

رۆژێكە سوود و قازانجی کەمە، چاوەڕوانی ئەوە مەبە کە هیچ وەڵامێکی یەکلا کەرەوەت پێبگات، ئەمڕۆ بەگشتی تەرخان بکە بۆ گەڕان بەدوای ئەو وەڵامانەی مێشکیان ئاڵۆز کردوویت.

هەندێك ئاستەنگی دێتە رێگەت و تووشی گومان دەبیت و هەندێك رەفتاری هاوبەشی ژیانت بێتاقەتت دەکات، باشتروایە هەوڵبدەیت راستیی ئەو دۆخە بزانیت.

تواناکانت دەردەخەیت و پیشانی هەمووانی دەدەیت کە بەهرەکانت چەند گەورەن، کەسانێکی زۆر خۆشیان دەوێیت و یارمەتیت دەدەن کە سوود لەو هەلانە وەربگریت کە لە بوارە نوێیەکەتدا بۆت دەڕەخسێن.

تاڕاددەیەك بوەستە و بیربکەرەوە، دووربکەوەرەوە لە هەر کێشەیەك کە لەگەڵ خێزانەکەت تووشت ببێت، رەنگە پێویست بکات تاڕاددەیەك دووربکەویتەوە و بچیت بۆ شوێنێکی نوێ.

دوودڵ مەبە لە هەڵبژاردنی رێگە دروستەکان و ترست لەو ئاستەنگییانە نەبێت کە دێنە رێگەت، چونکە تۆ کەسێکیت دەتوانیت باشترینەکان هەڵبژێریت و لە قورسترین دۆخەکاندا خۆت رزگار بکەیت.

گرنگە ئەمڕۆ هەوڵی کاری باشتر بدەیت و بێهیوا نەبیت و کۆڵنەدەیت، تا دەگەیت بەوەی کە دەتەوێت، ئەمڕۆ رێگەی جیاواز بە رووتدا دەکرێتەوە بۆیە بە وردی بیر لە هەموو هەنگاوەکانت بکەرەوە.

هەندێك گفتوگۆی گرنگ دەکەیت و رەخنەت لێدەگیرێت، بەڵام تێدەگەیت ئەو رەخنانە دروستکەرن و یارمەتیت دەدەن هەڵەکانت چاک بکەیتەوە و رێگەی نوێ بگریت.

دەبێت زیاتر گرنگی بە سەلامەتیی و تەندروستیت بدەیت، هیچ کات رێگە مەدە کەموکورتیت هەبێت لە گرنگیدان بە خودی خۆت و جەستەت، بەردەوام بە لە وەرزشکردن.

دووربکەوەرەوە لە کێشە و گرفتەکان، رێگە مەدە کاریگەرییان هەبێت لەسەر تووڕەبوون و هەڵچوونەکانت، لە ئەمڕۆوە بە ئارامیی کێشەکانت چارەسەر بکە.

هیچ کات ئەو رێنماییانە پشتگوێ مەخە کە کەسانێك پێت دەڵێن کە لەتۆ زیاتر ئەزمونیان هەیە، چونکە دەکرێت بە هاوکاری ئەوان بتوانیت بەشێوەیەکی باشتر رووبەڕووی دۆخە ناخۆشەکان ببیتەوە.