چارەسەری پیربوون دۆزرایەوە

2020-08-04

10159 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژەرانی پەیمانگای کۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا  KAIST لە توێژینەوەیەکدا ئاماژەیان کردووە بە ئەگەری دۆزینەوەی چارەسەرێک دژی پیربوون لە رێگەی دۆزینەوەی ئەنزیمی (AMPK).

پەیمانگای کۆری بۆ زانست و تەکنەلۆجیا KAIST توێژینەوەیەکی لەسەر خانەکانی جەستەی مرۆڤ و کرمی ئەسکارس ئەنجامدراوە و ئەوەی دەرخستووە کە ئەنزیمی (AMPK) وەک جێگرەوەی ئەنزیمی مێتابۆلیزم لە خانە زیندووەکاندا کاردەکات و بە "فیشەکێکی سیحریی" پێناسەی کردووە کە خاوەنی چەندین تایبەتمەندیەتی تەندروستی گەورەیە و کاردەکات لەسەر باشترکردنی دڵ و دەمارەکانی خوێن و لە رێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی وزە لە خانە زیندووەکاندا تەمەن درێژ دەکات.

باس لەوەشکراوە، توێژەران تاقیکردنەوەیان لەسەر جۆرێک لە کرمی ئەسکارس کردووە و دەرکەوتووە، ئەنزیمی VRK- 1  هاوتەریب لەگەڵ ئەنزیمی AMPK  کار لەسەر رێکخستنی وزە لە خانەی زیندوودا دەکات.

ئەوەش هاتووە، بەپێی توێژینەوەکە بەهێزکردنی ئەنزیمی VRK-1  لە کرمی ئەسکارسدا بووەتەهۆی تەمەندرێژیی خانە زیندووەکان لە میانەی بەهێزکردنی چالاکییەکانیAMPK، کاتێکیش چالاکی ئەنزیمی VRK-1  کەمدەکرێتەوە تەمەنی کرمەکە کورتدەبێتەوە.

هاوکات، توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، دەکرێت میکانیزمی کارکردنی ئەنزیمی VRK-1  وەک کارایەکی یاریدەدەر بەکاربهێندرێت لە درێژکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هێشتا زووە توێژینەوەی تاقیگەیی لەسەر ئاستی چالاکی VRK-1 لەسەر تەنە زیندووە زۆر ئاڵۆزەکان بکرێت.

ئەوەش هاتووە، "سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکان لەسەر بەکارهێنانی ئەنزیمی VRK-1 , AMPK  لە خانەکانی جەستەی مرۆڤدا بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە دەکرێت ئەم تاقیکردنەوەیە لەسەر ژمارەیەک زیندەوەری ئاڵۆزتر ئەنجامبدرێت و سەرکەوتووبێت، بەڵام هێشتا روون نییە چۆن دەتوانرێت ئەنجامی توێژینەوەکان لە پێکهاتەی دەرمانەکاندا دەربکەوێت."