ئەگەر خەوێکی ئاسوودەت دەوێت پێش خەوتن لەم هەڵانە دوور بە

2020-08-03

15550 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس شەوان پێش نوستن خۆراکی قورس دەخۆن یاخود لە جێگەی نوستنەکەیاندا کاردەکەن، ئەمەش زیانی تەندروستیی هەیە و هۆکارە بۆ خەوزڕان و بێداربوون بە درێژای درەنگانی شەو.

ماڵپەڕی "Bright Side" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە شەوان پێش نوستن ئەم کارە هەڵانە مەکەن، ئەوانیش:

- هیچ جۆرە ئامێرێکی ئەلەکترۆنی بەکارمەهێنە وەک مۆبایل و ئایپاد.

- پێش نوستن هیچ جۆرە دەرمانێک مەخۆ ئەگەر لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا نەبێت.

- لە جێگەی نوستنەکەت کار مەکە، یاخود کاتێک لە جێگەی نوستنەکەتدایت کارمەکە.

- شەوان قاوە مەخۆرەوە

- شەوان پێش نوستن لەو خۆراکانە دوور بە کە چەوری و شەکریان زۆرە.

ب.ع