گرنگترین ئەو رەفتارانەی کە پێویستە فێری منداڵان بکرێن

2020-08-03

4147 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر گرنگە دایکان و باوکان هەر لە سەرەتاوە کۆمەڵێک ڕەفتار فێری منداڵەکانیان بکەن تا کەسێکی سەرکەوتوو و بەتوانایان لێدەربچێت.

ماڵپەڕی " العربیة" چەند ڕەفتارێکی خستووەتە ڕوو کە پێویستە فێری منداڵ بکرێت.

زۆر گرنگە منداڵ فێری میهرەبانی و بەخشین بکرێت، تا بتوانێت بەردەوام یارمەتی کەسانی دیکە بدات.

دروستکردنی هەستی فێربوون هەر لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنییەوە، ئەمەش وادەکات منداڵێکی زیرەک بێت.

پێویستە منداڵ وا فێربکرێت کە بەردەوام پلانی هەبێت و ئامانجێکی هەبێت لە ژیاندا.

زۆر گرنگە وا لە منداڵ بکرێت کە نەترسێت و ڕووبەڕووی هەموو بارودۆخێک بێتەوە و بزانێت دوای هەر کەوتنێک پێویستە دووبارە دەستپێبکاتەوە.

ڕاستگۆیی و ڕێزگرتنی کەسانی دیکە لە سەرەکیترین ئەو ڕەفتارانەیە کە پێویستە فێری منداڵ بکرێت.