ڤیدیۆ.. دوای گڕگرتنی شوقەکەیان دوو منداڵ بە شێوەیەکی ترسناک رزگارکران

2020-07-23

2936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژمارەیەک دانیشتووی شاری گرۆنۆبڵ دوای گڕگرتنی شوقەیەک، توانییان ئازایانە ژیانی دوو منداڵ لە مردن ڕزگار بکەن.

دوو منداڵەکە لە پەنجەرەی شوقەکەیانەوە کە بەرزییەکەی ٣٣ پێ بووە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە، ئەو خەڵکەی لە خوارەوەی شوقەکە بوون گرتویانەتەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی فەرەنسا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو دوو منداڵە تەمەنیان ١٠ و سێ ساڵ بوون، لەکاتی خۆهەڵدانەکەدا هیچ شکاوی و زیانێکیان بەرنەکەوتووە، بەڵام بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە دوو منداڵەکە لە پەنجەرەی شوقەکەیان کە دوکەڵ و ئاگری لێوەهاتووەتە دەر، لە بەزری سێ نهۆمەوە خۆیان هەڵدەدەنە خوارەوە.

لەو ڕووداوەدا جگە لە دوو منداڵەکە ١٧ کەسى دانیشتووی شوقەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئەو چوار کەسەشی کە منداڵەکانیان گرتووەتەوە براونەتە نەخۆشخانە.

ئ.ل