چی دەکەیت بۆ ئەوەی ڕوخسارێکی وەک ئەستێرەکانی هۆڵیودت هەبێت؟

2020-07-16

10653 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەوانەیە هەندێک جار تەماشای ئەستێرەکانی هۆڵیودت کردبێت و بیرت لەوە کردبێتەوە، "ئەمانە چۆن هێندە ڕوخساریان ساف و جوانە؟" ڕاستیەکەی ئەوەیە کە ئەوان ڕۆژانە کات بۆ گرنگیدان بە پێستیان تەرخان دەکەن و خۆیانی پێوە ماندوو دەکەن.

هەرچەندە لەوانەوە زۆرینەی خانمان رۆژانە گرنگی بە روخساریان بدەن، بەڵام ئەگەر بەپێی چەند هەنگاوێکی دروست نەبێت ئەوا پێستیان سوودی لێوەرناگرێت و دەکرێت روبەڕوی زیانیش ببێتەوە.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "Style Craze" ئاماژەی بە هەشت هەنگاوی گرنگ کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ پاککردنەوەی پێست بەشێوەیەکی تەندروست و وادەکەن پێستێکی تەندروست و نەرمتان هەبێت، بەم جۆرە:

١. لێکردنەوەی ماکیاژ

یەکەم هەنگاوی پاککردنەوەی پێست ئەوەیە ماکیاژەکەی بە تەواوی لێبکەیتەوە، ئەمەش لەرێگەی بەکارهێنانی لێکەرەوەی ماکیاژ کە کوالیتییەکی بەرزی هەبێت و پێست نەرم بکات.

٢. پاککردنەوەی دوانی

لە حاڵەتێکدا ئەگەر ماکیاژێکی زۆرت کرد گرنگە دووجار پاککردنەوە بۆ پێستت بکەیت، ئەمەش لەرێگەی بەکارهێنانی دوو جۆر (غسول) بۆ دەموچاوت، کە یەکێکیان پاکی بکاتەوە ئەوی دیکەیان تەقشیری بکات.

٤. کاتی شۆردنەکە

نابێت لەکاتی شۆردنی دەموچاودا غسولەکە بۆماوەیەکی زۆر بەروخسارتەوە بهێڵیت، بەڵکو دەبێت ماوەی مانەوەی بە روخسارتەوە یەك خولەك زیاتر نەخایەنێت.

٥. رێگەی دروستی شۆردنی روخسار

بڕێکی گونجاو لە غسول بخەرە سەر پەنجەکانت و بەشێوەیەکی بازنەیی بە روخسارتدا بڵاویبکەرەوە، ئینجا بە ئاوێكی سارد روخسارت بشۆ.

٦. بیر لە وشكکردنەوەی روخسارت مەکەرەوە

دوای شۆردنی روخسارت هەرگیز خاولی بۆ وشککردنەوەی پێستت بەکارمەهێنە بەڵکو کلێنسێك یان پارچەیەك قوماشی نەرم بەکاربهێنە و بەنەرمونیانی وشكیبکەرەوە.

٧. بەکارهێنانی تەقشیر

نابێت رۆژانە تەقشیر بۆ رووخسار بکرێت، بەڵکو پێست پێویستی بەوەیە تەنها هەفتەی یەکجار تەقشیربکرێت.

٨. شێدارکەرەوەی پێست

دوای پاککردنەوەی روخسار دەبێت کرێمی شێدارکەرەوەی بۆ بەکاربهێندرێت، ئەمەش بۆئەوەی جێگەی ئەو زەیتانە پڕبکرێتەوە کە پێست لەکاتی پاککردنەوەکەدا لەدەستیداون.

ب.ع