بەم رێنمایە خۆت لە شێرپەنجەی پێست بپارێزە

2020-07-16

8376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێگومان بەرکەوتنی زۆری خۆر و گرنگی نەدان بە پێست ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێستی لێدەکەوێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گرنگی بدرێت بە خواردنی شۆفان و سەوزەوات.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند ڕێگەیەکی خستووەتەڕوو کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکەنەوە.

- گرنگیدان بە ژەمی بەیانیان بۆ پارێزگاری پێست، بەتایبەت ئەو خۆراکانەی چەوری و شەکریان تێدایە، خواردنی شۆفان لە بەیانیاندا یارمەتی پارێزگاری پێست دەدات.

- بەکارهێنانی ماست بۆ پێست یارمەتی کوشتنی بەکتریا دەدات و بە تەواوەتی پاکی دەکاتەوە لە ماددە زیانبەخشەکان.

- بەگوێرەی نوێترین توێژینەوەکان دەرکەوتووە خواردنەوەی قاوە هیچ زیانێکی تەندروستی نییە و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست دەدات چونکە دژە ئۆکسیدێکی بەهێزە.

- خواردنی سەوزە بە گشتی و چەند جۆرێکی بەتایبەت وەک سپێناخ و نەعنا یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ پاراستنی پێست، هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ڤیتامینەکانە.

- خواردنی تەماتە یاخود بەکارهێنانی بۆ پێست توانایەکی باشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست.

ژ.ن