هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

2020-07-16

33884 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند سەڵاح مستەفا کە ناسراوە بە (سەڵاح پەرچەم بڵباس) لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند فەرەیدوون قاسم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هونەرمەند سەڵاح پەرچەم بەنەخۆشی درێژخایەن کۆچی دوایکرد.

سەڵا مستەفا ساڵی ١٩٧١ لەدایكبووە، یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی کورد و چەندین کاری نوسین و دەرهێنانی هەیە لە بواری سینەما و شانۆدا، دوایین کاری ئەم هونەرمەندەش پێشکەشکردنی پڕۆگرامێکی کۆمیدی بوو.