ئەم نیشانانە دەریدەخەن هەستی هاورێکەت گۆڕاوە بۆ خۆشەویستی

2020-07-13

9420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رەنگە هەندێك کەس بەردەوام لەگەڵ یەك کەسدا قسە بکەن و هەموو شتەکانی رۆژانەیانی بۆ باسبکەن، بیانەوێت بەردەوام نزیکبن لەم کەسەوە، لەگەڵ ئەوەشدا وادەزانن کە ئەمە تەنها هەستێکی هاوڕێیانەیە و درك بەوە ناکەن کە گۆڕاوە بۆ خۆشەویستی.

ماڵپەڕی " liveabout" ئاماژەی بە دیارترینی ئەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن هاوڕێکەت هەستی گۆڕاوە بۆ خۆشەویستی، بەم جۆرە:

- پێت دەڵێت کە بەردەوام بیر لەتۆ دەکاتەوە.

- ئارەزوو دەکەی بەردەوام کات لەگەڵ تۆدا بەسەر بەرێت.

- کاتێك هەستی خۆشەویستی دروستدەبێت قورسە دانی پێدا بنرێت بۆیە بەردەوام ئەو هەستە دەشارێتەوە.

- بەبێ دوودڵی هەموو نهێنییەکانی ژیانی خۆیت بۆ باسدەکەیت بەبێ ئەوەی شەرمت لێبکات.

- هەوڵدەدات بەردەوام سەرنجی تۆ رابکێشیت.