ئایا لە کەشی گەرمدا کام جۆر خواردنەوە باشە سارد یان گەرم؟

2020-07-13

3749 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس لە کەشی گەرمدا خواردنەوە ساردەکان دەخۆنەوە ئەمەش هەستێکی فێنکیان پێدەبەخشێت، بەڵام شارەزای بواری ڕووەکی و کیمایی ئیگۆر سۆکولسکی ئەو بیرۆکە بە هەڵە هەژمارکردووە کە خەڵکی ئەنجامی دەدەن.

ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوەکردووە، دانیشتووانی ناوچەکانی ئاسیای ناوەند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خواردنەوە گەرمەکان بۆ کەشی گەرم بە پەسەند نازانن وەک چا، چونکە پێیان وایە کە هەستی گەرمابوونیان زیاتر دەکات.

سۆکولسکی بە ڕۆژنامەی ئەرگۆمینی ئی فاکتی راگەیاندووە، خواردنەوە ساردەکان هەستی حەوانەوە و فێنکی بۆ کاتێکی کەم بە جەستە و مێشک دەبەخشن و بۆ ماوەیەکی کاتی کەم پلەی گەرمی جەستە دادەبەزێنن، لەگەڵیدا بڕی ئارەقکردنەوە بە ئاستێکی کەم دادەبەزێنن، بەڵام ئەو ساردکردنەوەیە کاتییە و جێگەی رەزامەندی خەڵک  نابێت بۆ کەشی گەرم.

متخصص ينصح بتناول المشروبات الدافئة في الطقس الحار

لەهەمانکاتدا خواردنەوە گەرمەکان بە پێچەوانەوە چالاکی ئارەقکردنەوە زیاتر دەکات، کە هۆکار دەبێت بۆ ساردبوونەوەی جەستە بە خێرایی، لەگەڵیدا چای گەرم هۆکارە بۆ فراوانبوونی برۆییەکانی خوێن هەربۆیە بە خێرایی گەرماکە دەکاتە دەرەوە.

ئەو شارەزایە ڕوونیکردووەتەوە، لە هەمووی گرنگتر لە کەشی گەرمدا بخورێتەوە چای سەوزە بە گەرمی، کە خێراتر جەستە هەست بە فێنکبوونەوە دەکات.

افضل المشروبات الباردة لتخفيف حرارة الصيف - مجلة هي

ئ.ل