حکومەتی هەرێم رۆژێک پشووی راگەیاند

2020-07-13

6846 جار خوێندراوەتەوە

+ -

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە ١٤ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە.

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی سێشەممە ١٤ی ئەم مانگە، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە، دەشڵێت، "سبەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکرێن."

١٤ی تەمموزی ساڵی ١٩٥٨، لە کودەتایەکی سەربازیدا عەبدولکەریم قاسم بووە یەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق و کۆتایی بە دەسەڵاتی پادشایەتی هێنا و دەسەڵاتی کۆماری لە عێراقدا راگەیاند.