پەبجیش کێشەی تێکەوت

2020-07-10

5619 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند یارییەک و بەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر سیستەمی IOS کێشەیان تێکەوتوە و تاکو ئێستاش کێشەکە چارەسەر نەکراوە.

بەکارهێنەرانی یارییەکە گلەیی ئەوە دەکەن، پەبجی لەسەر سیستەمەکانی IOS لەکارکەوتوە و ناکرێتەوە.

بەپێی وتەی شارەزایان، کێشەکە لە فەیسبووکەوە سەری هەڵداوە و بەهۆی تێکچوونی چوونە ناوەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەوە لەسەر سیستەمی IOS، زۆرینەی ئەو بەرنامانەی دیکە کە پشتیان بە فەیسبووک بەستوە بۆ چوونە ناوەوە تێکچوون.

شایەنی باسە کۆمپانیای پەبجیش لەڕێی هەژماری خۆیانەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر داوای لێبوردنیان لە بەکارهێنەرانیان کردوە و دەڵێن، ئاگاداری کێشەکەن و هەوڵی چاککردنی دەدەن.

ب.ع