شەش ڕێگا بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن

2020-07-10

7189 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پارێزگاریی کردن لە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی خوێن یەکێکە لە گرنگترین رێگەکان بۆئەوەی تەندروستیی دڵ بە جێگیری بمێنێت و هیچ مەترسییەكی لەسەر دروست نەبێت.

ئەو کەسانەی کە ئاستی کۆلیسترۆلیان بەرزە پێویستە چەند خویەك لە ژیانیاندا بگۆڕن و چەند هەنگاوێك بگرنەبەر بۆئەوەی بەبێ بەکارهێنانی دەرمان بتوانن کۆلیسترۆلی زیانبەخشی خوێنیان داببەزێنن.

ماڵپەڕی "Mirror"ی بەریتانی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گرنگترینی ئەو رێگەیانە کردوە کە یارمەتیدەرن بۆ دابەزاندنی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا، بەم جۆرە:

- خواردنی تەندروست بخۆ لە ژەمی بەیانیاندا بەتایبەت شۆفان چونکە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا دادەبەزێنێت.

- چەرەزات بخۆ چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ریشاڵەکان و ڤیتامین و کانزاکان وادەکات هەستیی تێربوون زیاتر ببێت.

-  بچۆرە دەرەوە و لە کەشێکی پاکدا پیاسە بکە.

- یۆگا بکە چونکە ئەم چالاکییە ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن رێكدەخات و کێش و فشاری خوێنیش باشتر دەکات.

- هەوڵبدە بەباشی بخەویت و شەوانە بەپێی پێویست بحەوێیتەوە.

- لە هەفتەیەکدا رۆژێك بەڕۆژوو ببە، بەڵام لەکاتی بەڕۆژووبووندا هیچ وەرزشێك مەکە.

ب.ع