پێکهاتەیەکی سادە بۆ چارەسەری سەرئێشە

2020-07-10

12666 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرئێشە یەکێکە لە باوترین کێشە تەندروستیەکانی مرۆڤ، لە توێژینەوەیەکی نوێدا زاناکان دەریانخستووە، ماددەی کافاین لە هەمان کاتدا دەتوانێت سەرئێشە کەمبکاتەوە و زیادیشی بکات بە پێی شێوازی ژیان و چەند هۆکارێکی جیاواز.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "Huff Post" ئاماژەی بە توێژینەوەیەکی نوێ کردووە، کە تیایدا توێژەران ئاشکرایان کردووە، ئەگەر هۆکاری سەرئێشە ئاوسانی موولولەکانی خوێن بێت، ئەوا ماددەی کافاین یارمەتی تەسکردنەوی موولولەکانی خوێن دەدات کە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی ئاوساوییەکان و سەرئێشە.

کافاینی ناو قاوە دەتوانێت یارمەتی خاوکردنی ماسولکەکانی بەشی سەرەوە و دواوەی سەر بدات کە هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە و گرژی.

بەڵام کاتێک کەسێک زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی قاوە و کافایندا دەکات، ئەوا ئەو ماسولکانە لە باتی ئەوەی خاو ببنەوە، گرژتریان دەکات و سەرئێشەکە خراپتر دەکات.

بەرپرسی سەرەکیی توێژینەوەکە، دکتۆر کریستن رانسبێری باس لەوە دەکات، واباشە لە ڕۆژێکدا هەوڵبدرێت تەنها یەک بۆ دوو کوپ قاوە بخورێتەوە و بە هیچ شێوەیەک لە چوار کوپ زیاتر نەبێت، هەروەها پێیوایە کە جۆر و کوالیتی قاوە کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی سەرئێشە و واباشە قاوەی ئامادەکراو و دەستکاریکراو نەخورێتەوە.

How Much Caffeine in a Cup of Coffee? A Detailed Guide

ب.ع