منداڵێک لە ماوەی چەند چرکەیەکدا توانای قسە و جوڵەی لەدەستدا

2020-07-09

2295 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ ئەگەرچی خاوەنی جەستەیەکی تەندروست بووە، بەڵام لە ناکاو لە خوێندنگەکەی هەستیکردووە کە توانای قسە و جوڵەی لەدەستداوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی دەیلی ستار، جوئی تیلدیسلی دیڤین کوڕێکی چالاک و تەندروست باشبووە، بەڵام لە پڕ تووشی خوێنبەربوونی مێشک دەبێت، ئەو کاتەی یەکێک لە هاوپۆلەکانی پێی ڕادەگەیەنیت کە زمانی سوربووە، تا ئەو کاتەی دەگاتە پەرداخێک ئاو هەستدەکات ناتوانێت قسە بکات و دەستی ڕاستی بەکاربهێنێت.

جوی بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە پشکنینەکانی دەریدەخەن کە تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە، یەکێک لە مولولەکانی خوێنی تووشی جەڵتە بووە، کە ئەوەش بە حاڵەتێکی دەگمەن دادەنرێت لە منداڵدا ڕووبدات.

دوای نەشتەرگەریی پزیشکەکان ڕایدەگەیەنن چاوەڕێی دۆخی خراپتر بکەن، منداڵەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە دوای نەشتەرگەرییەکە بێهۆش دەبێت، کاتێک بەهۆش دێتەوە جەستەی لای ڕاستی ناتوانێت بجوڵێنێت و ناتوانێت بخوات و قسە بکات، بەوهۆیەوە بۆ ماوەی چوار مانگ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

مرض نادر يصيب طفل أمريكى يفقده النطق والحركة فى ثوانٍ معدودة ...

ئ.ل