وێنە.. ژنێک بەهۆی قاچەکانیەوە بەناوبانگ بوە

2020-07-07

7719 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕێنستسێنخۆرلو بود ژنێکی باڵابەرزە کە خاوەنی دوەم درێژترین قاچە لە جیهاندا و بەهۆیانەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوە.

ژنەکە تەمەنی ٢٩ ساڵە و خاوەنی جووتێک قاچە کە درێژیی هەر یەکێکیان ١.٣٤ مەترە، خەڵکی مەغۆلستانە و لە ئێستادا دانیشتووی ویلایەتی شیکاگۆیە لە ئەمریکا.

شایەنی باسە ئەم ژنە بەرزیی باڵاکەی لە خێزانەکەیەوە بۆ ماوەتەوە کە هەموویان بەو شێوەیەن.

هەرچەندە بە منداڵی زۆر گاڵتەی پێکراوە بەهۆی درێژییەکەیەوە، بەڵام توانیویەتی خۆی وەک مۆدێلێک بە جیهان بناسێنێت و بژێویی ژیانی خۆی لەڕێی قاچەکانیەوە پەیدا بکات.

Credit: Instagram/@rentsenkhorloo_bud

Credit: Instagram/@rentsenkhorloo_bud

Credit: Instagram/@rentsenkhorloo_bud

Credit: Instagram/@rentsenkhorloo_bud

Credit: Instagram/@rentsenkhorloo_bud

ب.ع