وێنە.. شەمشەکوێرەیەکی زەبەلاح تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیرکردوە

2020-07-07

23852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کاتێکدا شەمشەمەکوێرەکان بە نزیکەیی لە سەرتاسەری جیهاندا هەن، بەڵام هەموو شوێنێک ڕێویی فڕیوی لێ نییە، ئەوە ئەو ناوەیە کە لە شەمشەمەکوێرە زەبەلاحەکانی فلیپین نراوە.

وێنەیەک کە سەرەتا چەند ساڵێک بەر لە ئێستا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕێدیتدا بڵاوکراوەتەوە، لەم هەفتەیەی ڕابردوودا جارێکی دیکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی گرتەوە، تیایدا شەمشەمەکوێرەیەکی زەبەلاح کە وادیارە بە ئەندازەی مرۆڤێک ببێت خۆی سەرەوخوارد کردوەتەوە.

هەرچەندە ئەم جۆرە درێژیی باڵی ئەم شەمشەمەکوێرانە دەگاتە ١.٧ مەتر، بەڵام باڵایان لە ٣٠ سانتیمەتر تێناپەڕێت، ئەو زەبەلاحیەی لە وێنەکەدا دیارە تەنیا بەهۆی گۆشەی کامێراکەوەیە.

wUgqAru

ب.ع