ڤیدیۆ.. وێنەیەکی ترسناکی سێڵفی لە دەمی بورکانێکدا

2020-07-07

8873 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ترس دەکەوێتە دڵی ئەو کەسەی دەیبینێت، گەنجێک لە پێناو بەدەستهێنانی وێنەیەکی سێڵفی جیاواز لەسەر بورکانێک وەستاوە و ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی ئەو وێنەیە بگرێت.

فوزعە یەمەنی لە چەناڵی یوتیوبەکەی گرتە ڤیدیۆی گەنجەکەکەی لەژێر ناونیشانی "مەترسیدارترین سێڵفی لە جیهاندا، کە بە دەمی بورکانێکدا هاتووەتە خوارەوە بۆ گرتنی وێنەیەک، ئەمەش لە پارێزگای زالع کە کەوتووەتە باشوری یەمەنەوە".

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، گەنجێک چووەتە ناو بەشی سەرەوەی بورکانێک و ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە تەنها لەپێناو ئەوەی وێنەیەکی سێڵفی بگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە چەند گۆشەیەکی جیاوازەوە کۆمەڵێک وێنەی سێڵفی خۆی گرتووە.

دوای تەواوبوونی کارە سەرکەشییەکەی ڕایگەیاندووە کە نەترساوە و کاتێک چووەتە ئەو جێگەیە بڕوای تەواوی بەخۆی هەبووە و هەستی بە ترس نەکردووە.

ماڵپەڕی عەرەبییە ئاماژەی بەوەکردووە، ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی جیاوازی بەدواداهاتووە، یەکێک نووسیوویەتی "ئەوە سەرکەشییەکی بوێرانەیە"، ئەمە لەکاتێکدا زۆربەیان ئەو کارەی گەنجەکەیان بە شێتی هەژمارکردووە و نوسیوویانە "ئەگەری هەیە ئەو سەرکەشییەی کۆتایی بەژیانی بهێنایە".

ئ.ل