ڤیدیۆ.. پشیلەیەک بەهۆی روخسارییەوە ناوبانگی پەیداکردووە

2020-07-07

8736 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پشیلەیەک هەر بە بینینی روخساری خەم و خەفەت و بێزاری تێدا دەبینیت، هەر ئەمەش وایلێکردووە ببێتە جێگەی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکان و ناوبانگ پەیدا بکات.

ماڵپەڕی youm7 دەربارەی ئەو پشیلە ئاماژەی بەوەکردووە، کە ڕووخسارێکی خەماوی هەیە پشیلەکە لە چین پەڵە رەشەکانی دەوری چاوی و برۆکانی ئەو جۆرە ڕوخسارەیان پێداوە.

کچێک بە ڕێکەوت ئەو پشیلە لەسەر شەقامێک دەبینێتەوە و وێنە و ڤیدیۆی دەگرێت، دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین بڵاویدەکاتەوە بەهۆیەوە بینەر و هەوادارێکی زۆری بۆ پەیدا دەبێت.

ئەو کچەی کە ڤیدیۆی پشیلەکەی تۆمارکردووە ناوی شینە و خوێندکاری زانکۆیە لە یەکێک لە شەقامەکانی شەنگەهای پشیلەکەی بینیوە و دواتر لە تیک تۆک بڵاویکردووەتەوە.

ڤیدیۆکە نزیکەی ملیۆنێک بینەری هەبووە، زۆربەیان لە هۆکاری خەمبارییەکەیان پرسیوە، یەکێک لە کۆمێنتدا نوسیوویەتی "چی بەسەردا هاتووە؟ بۆچی وا زۆر غەمباردیارە؟"، یەکێک تر نوسیوویەتی "زۆر پێکەنیناویە، بەڕێوەبەری خوێندنگەکەمم بە بیردەهێنیتەوە کە بەردەوام لێم توڕە دەبوو".

شین دواتر چووەتە ئەو جێگەی کە پشیلەکەی لێ بینیوە خواردن و ئاوی بۆ بردووە و بەردەوام سەردانی دەکات، رایگەیاندووە وادیارە پشیلەکە بێ خاوەنە بەڵام ئەو ناتوانێت بەخێوی بکات، چونکە خۆی پشیلەی ماڵی هەیە.

قط صيني حزين يجذب ملايين المشاهدات على السوشيال ميديا.. فيديو وصور ...

ئ.ل