بەم ڕێگایانە خۆت لە ئازاری دڵەکزە ڕزگاربکە

2020-07-06

10383 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دڵەکزە بریتییە لە هەستکردن بە کزانەوە لە سنگدا کە بە گشتیی تامێکی تاڵ لە قوڕگ و دەمدا دروستدەبێت لەگەڵ کزانەوە و ئازارەکەدا، لە دوای خواردنی ژەمێکی زۆر یاخود لە کاتی ڕاکشاندا لەوانەیە نیشانەکانی خراپتر ببن.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "Healthline" ئەگەر حاڵەتەکە زۆر خراپ نەبێت بە ئاسانی لە ماڵەوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت، ئەویش بەم ڕێگایانە:

ڕامەکشێ و بەردەوام پیاسە بکە.
تێکەڵەیەکی سۆدە و ئاو بخۆرەوە.
زەنجەفیل بەکاربهێنە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە.

بنێشت جوین دەکرێت یارمەتیدەرێکی باش بێت.

 لە جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان دوور بکەوەرەوە. 
ئەگەر لە هەفتەیەکدا زیاتر لە دووجار هەستت بە دڵەکزە کرد باشتر وایە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکەیت، چونکە لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی دیکە بێت.

ب.ع