چۆن کێشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەبێ ئازاردانی یەکتر چارەسەر دەکەیت؟

2020-07-06

9400 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێشە و دەمەقاڵێ دەکەوێتە نێوان ئەو هاوسەرانەشەوە کە لە هەموو کەس زیاتر یەکتریان خۆش دەوێت، شەڕ و ناکۆکی کۆتایی جیهان نیە و دەتوانن بە ئاسانی تێیبپەڕێنن.

ماڵپەڕی "LifeHack" لە بابەتێکدا تیشکی خستوەتە سەر دیارترین ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان خۆشەویست یان هاوسەرەکان، تاکو بەبێ ئازاردانی یەکتر کاتە ناخۆشەکان تێبپەڕێنن.

١. لەبری هاوارکردن بەسەر یەکتردا باسی کێشە سەرەکییەکە بکەن.

٢. مەرج نییە هەموو جارێک ڕاستی لەلای تۆ بێت، بۆیە فێری گوێگرتن بە.

٣. کاتی گونجاو هەڵبژێرە بۆ باسکردنی جیاوازیەکانتان.

٤. ئاگاداری تۆنی قسەکردنت بە، لەوانەیە بێ مەبەست توڕە یان زویر دیار بیت.

٥. قسە بە بەرامبەرەکەت مەبڕە و ڕێزی بڕیار و بیرکردنەوەکانی بگرە.

٦. بیرت بێت یەکترتان خۆش دەوێت و شتانێک مەڵێ کە دوای ئاشتبوونەوە لێیان پەشیمان ببیتەوە.

٧. هاوسۆزیت هەبێت و هەموو کاتێک خۆت بخەرە شوێنی خۆشەویستەکەت، بزانە تۆش هەمان خەم و ماندوویەتیی ئەوت هەیە یان نا.

٨. مەرج نییە هەموو جارێک بگەنە ڕێکەوتن، فێربن بە ئاشتی لەسەر "ناکۆکی" ڕێبکەون.

٩. سەرەڕای هەموو شتێکیش لێبووردە بە، پێویست ناکات لەسەر هەموو هەڵەیەک دەمەقاڵێ و شەڕ بکەیت.

ب.ع