هەشت ڕێگا بۆ ئەوەی لە گەنجیدا چاوەکانت بپارێزیت

2020-07-06

7064 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێشکت بە گشتی زۆرترین زانیاری لە چاوەکانتەوە وەردەگرێت بە بەراورد بە تەواوی ئەندامەکانی دیکەی جەستەت، نیوەی ئەو زانیارییانەی لە نەستدا هەن لەلایەن چاوەکانتەوە دابینکراوە.

ماڵپەڕی "The Healthy"  چەند ئامۆژگارییەکی بڵاوکردووەتەوە بۆ پاراستنی تەندروستیی چاوەکان لە گەنجیدا، لەڕێی ئەم رێنماییە سادانەوە دووان لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەت لە نەخۆشی و زیان پارێزراودەبێت.

١. کەرەستەکانی جوانکاریی چاو دەکرێت بەکتریایان لەسەر بنیشێت، بۆیە دەبێت سێ مانگ جارێک بە تەواوی بگۆڕدرێن، ئەگەریش پێتوابوو گرانە و ناتوانیت بیکڕیتەوە بە ئاسانی، ئەوا پێش هەموو بەکارهێنانێک بۆنیان بکە، چونکە کە بەکتریایان لەسەر دەنیشێت، بۆنیان ناخۆشدەبێت.

Woman applying mascara to her eyelashes.

٢. ئەو خواردنانە بخۆ کە رەنگیان وەک خۆرئاوابوونە، ژەمەکانت با رەنگی پرتەقاڵی و زەردی زۆر تێدابێت، ئەمەش زەردێنەی هێلکە و پرتەقاڵ و بەشێکی زۆری سەوزە و میوەکان دەگرێتەوە.

A fresh, colorful bowl of vegetable soup.

٣. پشوویەک وەرگرە، ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر کار لەسەر شاشەی کۆمپیوتەر دەکەیت، لەوانەیە تووشی نزیکبینیت بکات، جارجارە هەستە سەرپێ و پیاسەیەک بەناو ئۆفیسەکەتدا بکە.

Image result for BREAK IN THE OFFICE

٤. شاشەی مۆبایل کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر چاوەکانت نییە، ئەوپەڕی دەتوانێت کێشەی سەرنجدانت بۆ دروستبکات، ئەویش دوای پشوودان خێرا چارەسەردەبێت.

Young boy with eyes glued to a television screen.

٥. چاویلکەی گونجاو لەچاوبکە، بۆ مەلەوانگە و تاقیگە و شوێنی کار و جێگە مەترسیدارەکان، لەبیرتبێت چاویلکەی تایبەت لەچاوبکە.

Man wearing goggles and face mask while sanding wood.

٦. رۆژانە بۆ ماوەی ٤٠ خولەک وەرزشبکە، ئەمە جیا لەوەی سوڕی خوێنت چالاکدەکات، سوودێکی زۆریشی بۆ چاوەکانت هەیە.

Closeup of person's feet in sneakers.

٧. دووربە لە جگەرەکێشان، جگەرە زیانی بۆ بەشێکی زۆری ئەندامەکانی جەستەت هەیە، بێگومان چاویش بەشێکە لەوانە.

Male smoking a cigarette.

٨. قاچت فێنک بکەرەوە، ئەو ساردکەرەوەیەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەتدا هەیە زیان بە چاوەکانت دەگەیەنێت ئەگەر هەواکەی راستەوخۆ بۆ چاوت بێت، بۆیە هەواکە ئاڕاستەی قاچەکانت بکە.

Image result for car air-conditioning feet

ب.ع