بە دوو ڕێگای ئاسان گورچیلەکانت پاک بکەرەوە

2020-07-06

38496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گورچیلە بە یەکێك لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە دادەندرێت کە رۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهرەکان و رێکخستنی فشاری خوێن و ئاستی تفتی میز، هەروەها رێژەی خوێیەکان لە خوێندا هاوسەنگ دەکات.

ماڵپەڕی "Boldsky" لە بابەتێکدا باسی لەوە کردوە، گورچیلەکان پێویستییان بەوەیە کە گرنگییەکی تایبەتییان پێبدرێت بۆئەوەی پاكببنەوە و بتوانن بەشێوەیەکی باشتر کاربکەن، بە دوو لە ئاسانترینی ئەو رێگەیانە کراوە کە دەتوانن پشتیان پێببەستن، بەم جۆرە:

یەکەم

جەستەی مرۆڤ پێویستیی بەوەیە رۆژانە بڕی شلەی پێویست وەربگرێت چونکە کەم خواردنەوەی شلەکان وادەکات کاری گورچیلەکان تێكبچێت، بۆیە گرنگە رۆژانە ٢.٧ بۆ ٣.٧ لیتر ئاو بخورێتەوە، بۆئەوەی گورچیلەکان بتوانن کۆتایی بە ژەهر و خوێیە کەڵەکەبووەکانی جەستە بهێنن.

دووەم

خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ و لیمۆی سروشیی یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی گورچیلەکان بەهۆی ئەوەی ترشی ستریکیان تێدایە کە رێگە لە دروستبوونی بەردی گورچیلەش دەگرێت، بۆ ئەمەش رێنمایی دەدرێت بەوەی رۆژانە کوپێك لە شەربەتی ئەم دوو میوەیە بخورێتەوە.

ب.ع