ڤیدیۆ.. ژنێک ڕێگایەکی ئاسان دەدۆزێتەوە بۆ شۆردنی تاوەی چەور

2020-07-06

55246 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکات سڕینی تاوە و فڕن کە پاشماوەی خۆراکی سووتاوی پێوە جێماوە کارێکی قورسە کە خەڵکی لێی رادەکەن، بەڵام ژنێک لەڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە ئەو کارەی ئاسان کردوە.

ژنێکی چالاک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک ڤیدیۆیەکی بڵاوکردوەتەوە تیایدا نوێترین ڕێگای پاککردنەوەی تاوە و فڕن بە خەڵکی ئاشنا دەکات، کە هیچ کڕاندنێکی ناوێت.

ژنەکە دەڵێت، پێویستە تاوەکە لە پارچەیەک ئەلەمنیۆمەوە ببەستیت و دوو پارچە تایتی قاپشۆردنی تێبکەیت، دواتر هەمووی بکەیتە ناو ئاوەوە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لێیبگەڕێیت.

لە کۆتاییدا ئەلەمنیۆمەکە لە تاوەکە دەکەیتەوە و دەبینیت هەروەک ئەوەی ئەمڕۆ لە بازاڕ کڕیبێتت نوێ بوەتەوە.

@mama_mila_

Love these hacks ##hack ##momsoftiktok ##cleaning ##springcleaning ##lifehack ##kitchenhacks ##kitchentips ##tipsandtricks

♬ Hold On - Moguai,Cheat Codes

ب.ع