ئەو چوار ژنانەی زیاتر تووشی ئازاری پشت دەبن

2020-07-06

20536 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئازاری پشت یەکێکە لە کێشە تەندروستییە باوەکانی سەردەم،، هەرچەندە ئەگەری هەیە بەهۆی شێوازی ژیانمانەوە تووشی زۆربەمان ببێت، بەڵام چوار ژن هەن کە زیاتر لە هەموان تووش دەبن.

ماڵپەڕی یاسمینە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند ژنێک کردوە کە لە ژنانی دیکە زیاتر ڕووبەڕووی ئازاری پشت دەبنەوە، ئەوانیش

١.  ئەو ژنانەی لە ئۆفیسدا کاردەکەن، بەهۆی زۆریی کاتی دانیشتنیانەوە

٢. ئەو دایکانەی شیر بە منداڵەکانیان دەدەن، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی منداڵەکانیان دەبن و تەندروستیی خۆیان پشتگوێ دەخەن

٣. ژنانی چێشتلێنەر، ماوەیەکی زۆر بە پێوە و لە یەک شوێندا دەمێننەوە بۆ خزمەتکردنی کڕیارەکان

٤. ئەو ژنانەی بەدەست زۆریی کێشیانەوە دەناڵێنن

ب.ع