ئەو کەسانەی کێن نابێت بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن؟

2020-07-06

22819 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئیکتارینا مۆکینا پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست لە روسیا ئاماژەی بەوەکردووە، هەندێک کەس نابێت بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن.

ماڵپەڕی سپۆتنیک نوسیوویەتی، ئەو پسپۆرە ڕوونیکردووەتەوە خۆشۆردن بە ئاوی سارد بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵ و خراپی سوڕی خوێنیان هەیە مەترسیدارە، چونکە ئەو کەسانە بە ساردی ڕانەهاتوون کاتێک ئاوەکە بەر جەستەیان دەکەوێت ئەگەری هەیە مولولەکانی خوێنیان تەسک بێتەوە و گرفت بۆ لێدانەکانی دڵیان دروست بکات.

ئاشکراشیکردووە، خۆشۆردن بە ئاوی شلەتێن باشترە لە ئاوی گەرم، ئەمە لە کاتێکدا ئاوی سارد جەستە بە تەواوی پاک ناکاتەوە و پەڵە و چەورییەکان بە باشی لێناکاتەوە.

وتوویەتی "گرنگە ئەو کەرەستانەی بۆ خۆشۆردن بەکاردێت بەگوێرەی پێستی جەستە بگونجێت، ناشبێت بە ئاوی سارد خۆتان بشۆن".

استحمّ بالماء البارد لمدّة اسبوع كامل وهذا ما حصل معه!

ئ.ل