وێنە.. کچێک بەهۆی تیشکی خۆرەوە ڕوخساری شێواوە

2020-07-04

38638 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کچێک دوای ئەوەی بەهۆی تیشکی خۆرەوە توشی ئاوسانی روخسار و ئازاری زۆر و کوێربونی کاتی بوو، ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر تیشکی خۆر نەمێننەوە و کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنن.

هەروەک ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی پێکردووە، بایتۆن ویلیامزی تەمەن ٢٥ ساڵ، بەهۆی تیشکی خۆرەوە روخساری بەجۆرێک گۆرابوو کە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی نەیاناسیوەتەوە، ماوەی مانگیک بە ئازاری توند و بەو جۆرە مابووەوە.

ئەو کچە ڕایگەیاندووە، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ژێر تیشکی خۆر لە پلەی ٢٧ی سەدیدا ماوەتەوە، دواتر ڕوخساری ئاوساوە و توشی ئازار و نارەحەتی زۆری کردووە، بەجۆرێک چاوەکانی ئاوسابوون کە توانای بینینی بۆ ماوەیەک لەدەستدابوو، برینێکی گەورە لە ناوچەوانی دروستبووبوو.

ویلیامز وتوویەتی "زۆر بە ئازار بووە، من بەدەست نەخۆشییەکی هەمیشەییەوە دەناڵێنم هەر بۆیە ئازارەکە بۆم شتێکی تازە نەبووە، کە توانیومە بەرگەی ئازارەکەی بگرم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گریاندومی".

ئەو کچە بۆ چارەسەرەکەی سەردانی بنکەیەکی تەندروستیی کردووە، چەند دەرمانێکی جیاوازی دژە زیندەگییان پێداوە، پێش کەمبوونەوەی ئاوساوییەکەی روخساری دووبارە توانای بینایی بۆ گەڕاوەتەوە.

ویلیامز چیرۆکی دۆخی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە، بۆ ئەوەی هۆشیاریی بە خەڵکی بدات کە ماوەیەکی زۆر لە ژێر تیشکی خۆر نەمێننەوە و لەگەڵ ئەوەشدا کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنن.

Waitress left BLIND and compares herself to Quasimodo after ...

Waitress blinded by severe sun poisoning 'looked like Quasimodo ...

Payton Williams - News, views, gossip, pictures, video - Mirror Online

ئ.ل