ڤیدیۆ.. گەشتێک بۆ هەسارەی مەریخ

2020-07-04

3770 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 ئاژانسی گەردونی ئەوروپا پارچە ڤیدیۆیەکی هەسارەی مەریخیان بەرهەمهێناوە، لە ئەنجامی پێکەوەنانی ئەو وێنانەی هەسارەکە کە کۆیان کردووەتەوە و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار بڵاویانکردەوە.

لە ڤیدیۆکەدا وردەکاری رووکاری هەسارە سورەکە لە چەند گۆشەیەکی جیاوازەوە دەردەکەوێت هاوکات، بینەر دەتوانێت چاڵی بەستووی سەر رووی مەریخ "کۆرۆڵۆڤ" ببینێت.

ئەم چاڵە بەستووە، دەکەوێتە زەوییە نزمەکانی باکوری مەریخەوە کە رووبەرەکەی ٨٢ کیلۆمەترە و قوڵییەکەی هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەترە.